بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی حەسەن فەتلاوی بە وتنی ئەوەی کە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئێستا ئەبێ جیدی بگیردرێن، چونکوو بنبەستی سیاسی دروست بوو لەلایەن هاوپەیمانی سێ قۆڵییەوە گەییشتووەتە ئەنجام، کەواتە چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئەبێ حەزی خۆی بۆ پێکهێنانی حکومەت نیشان بدات و بەرەوپێش بردنی ڕەوتی سیاسی ئاسان بکاتەوە، زیادی کرد: ڕێککەوتنی پارتی لەگەڵ گەڵاڵەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەت و کۆتایی هێنان بە بنبەستی سیاسی ئێستا، ئەگەری هەیە هاوسەنگی سیاسی لە هاوپەیمانی سێ قۆڵی بگۆڕێت.
فەتلاوی جەختی کرد: هاوپەیمانییەکانی ئێستا ئەگەری هەیە بگۆڕدرێن و ئەگەری هەیە سیستەمێکی سیاسی نوێ لە ئاستی سیاسی پێک بێت، چونکوو گەڵاڵەیەک کە لەلایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە بەتایبەتی عەمار حەکیمەوە پێشکەش کراوە، پێشوازی لێکراوە و هەندێک لە پارتەکان بە شێوەی جیدی چاوی لێدەکەن.