شاهۆ ئیمامی راد تیرهاوێژی کوردستانی بۆ ئوردوی یانەی نەتەوەیی تیرهاوێژی بە میوانداری تاران بانگهێشت کرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئوردوەکانی ئامادەیی تیرهاوێژی بە مەبەستی ئامادەبوون و بەشداری سەرکەوتووانە لە یارییە ئاساییەکان بە میوانداری تاران بەڕێوە دەچێت.

لە لایەن فێدراسیۆنی تیرهاوێژی وڵاتەوە شاهۆ ئیمامی ڕاد وەرزشوانی کوردستانی بۆ ئەم یارییانە بانگهێست کرا.

ئەم ئوردووە بە بەشداری ٥ وەرزشوان و لە ماوەی ٨ رۆژ بە میوانداری تاران بەڕێوە دەچێت.