یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی نوجەبا لە بوونی گەڵاڵەیەکی ئیسرائیلی-کەنداوی فارسی بۆ گەش کردنەوەی ئاگری کێشە و شەڕ لە عێراق لە داهاتوو هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، حەیسەر ئەللامی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری "ئێرس نیوز" بە وتنی ئەوەی کە ئەگەری ڕوودانی پێکدادانی چەکداری شیعی-شیعی بە هۆی بوونی قەیرانی سیاسی ئێستا لە عێراق لە ئارادا نییە و بەدوور لە راستییە، زیادی کرد: ئەو قەیرانە هێشتا قەیرانێکی سیاسی دەمێنێتەوە و هەرگیز ناگاتە قەیرانی چەکداری.

ئەللامی وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە لە پشت پەرەپێدان بە ئاوەها پێکدادانێکی چەکدارانە ئامانجی دەەکی و ناوخۆیی کە خوازیاری ئەو شەڕەن، شاردراوەتەوە، زیادی کرد: گەڵاڵەیەکی ئیسرائیلی-کەنداوی بۆ گەش کردنەوەی ئاگری شەڕی شیعە-شیعە یان شەڕی سوننە-شیعە یان سوننە-کورد هەیە.