ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت بە ئاماژە بە کێشەکانی نێوان لایەنە کوردییەکان لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم و نەسازان لەسەر پێکهێنانی حکومەت لە بەغدا نووسی: ئەو دوو بابەتە نیشانەی قووڵی کێشەی نێوان کوردەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە شرۆڤەیەکدا لەسەر کێشە نێوخۆییەکانی هەرێم و کاریگەریی لەسەر ناوەندە دەسەڵاتدارییەکان لە هەرێم و بەغدا نووسی: کێشەکانی نێوان کوردەکان تا ڕادەیەکەیە کە ڕەوتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و بەغدای گەیاندووەتە بنبەست.

ئەو ڕۆژنامە بە ئاماژە بە ئاڵۆزییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو لە هەرێم نووسی: لە ڕاستیدا دەتوانین بڵێین کە ڕاگیرانی ڕەوتی سیاسی لە بەغدا ئەنجامی قووڵایی و کێشە نێوخۆییەکانی کورد لە هەرێمی کوردستانە.

ئەو ڕۆژنامە لە زمانی شرۆڤەکارە سیاسییەکانی هەرێمەوە گێڕاویەتەوە کە بە پێی ئەوەی کە دوو پارتی دەسەلاتدار لە هەرێم لەسەر هەندێک بابەت وەکوو شێوەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن و درێژ کردنەوەی ماوەی چالاکی ناوەندی بەڕێوەبەر و یان گۆڕینی ئەندامەکانی پێکەوە کێشەی زۆریان هەیە و ئەگەری بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق لە کاتی دیاری کراودا هەیە.

سامان نۆح، چاوەدێری پرسەکانی هەرێم بە ئەو ڕۆژنامیەی وتووە یاسای ئێستای هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی پارتییە چونکوو بەستێنی پێکهێنانی زۆرینەی پەرلەمانی لە بەرژەوەندی ئەو پارتە خۆش دەکات. هەر بۆیە، تەنانەت یەکێتی نیشتمانیش کە هاوبەشی لە حکومەتدایە، لە لایەنی ئۆپۆزیسیۆن وەستاوە و خوازیاری چاکسازی یاسای هەڵبژاردنەکانە.