هێزەکانی ڕووسیا وێڕای پێوەندی لەگەڵ هێزە ئەمنیەتییە کوردەکان لە قامیشلۆ، بۆ کەم کردنەویە ئاڵۆزی نێوان کوردەکان و حکومەتی ناوەندی سووریا هەوڵ دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕۆژانی دواییدا لە نێوان هێزە حکومییەکانی سووریا و هێزە کوردییەکان، کە بە پێی نووسراوی چاوەدێرانی سووریا زیاتر لە سەر هاتوچۆ وەجبەی خۆراکی لە حەلەب و قامیشلۆ بووە، هەندیک ئاڵۆزی هاتووەتە ئاراوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هەندێ مێدیاکان وەکوو چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، سەرچاوە کوردییەکان پاگەندایان کردبوو کە هێزە دەوڵەتییەکان ڕێگریان کردووە هاتنی وەجبەی خۆراکی لەوانە ئارد بۆ ناوچە کوردنشینەکانی حەلەب و هێزە کوردەکانیش لە شاری قامیشلۆش ڕێگریان کردووە لە هاتوچۆی ئۆتۆمبیل لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەندی لە ئەو شارە.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا لە هەوڵی هێزەکانی ڕووسیا بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی نێوان کوردەکان و حکومەتی ناوەندی سووریا هەواڵی دا. ئەو ناوەندەی چاوەدێر بەسەر گۆڕانکارییەکانی سووریا لە پێوەندی هێزەکانی ڕووسیا لەگەڵ هێزە کوردییەکان ناسراو بە هێزەکانی ئاسایش و هەوڵ بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان هەواڵی داوە.