وەزیری دەرەوەی دانمارک دەڵێت خەریکی بەرنامە داڕشتن بۆ گەڕاندنەوەی ٥ منداڵی خەڵکی ئەم وڵاتە لە کەمپەکانی کوردی سووریایە بەڵام لە ڕادەست کردن بە دایکیان بە هۆی ئەندامێتی لە داعش ڕێگری دەکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری پوورئەکتیڤ لە خواستی دانمارک بۆ گەڕانەوەی ٥ منداڵ لە ئوردوگاکانی ژێردەستی کوردەکانی سووریا هەواڵی داوە کە دایکی ئەوان لە ساڵی ٢٠١٤ چوونەتە نێو گرووپی داعشەوە.

چیە کوفود وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە رایگەیاندووە: خەریکی بەرنامە داڕشتن بۆ گەڕاندنەوەی ٥ منداڵی خەڵکی ئەم وڵاتە لە ئوردوگاکانی ژێردەستی کوردەکانی سووریایە بەڵام لە ڕادەست کردن بە دایکیان بە هۆی ئەندامێتی لە داعش ڕێگری دەکات.

ئەو داکۆکی کردووە: گەر دایکەکانیان بگەڕێنەوە دانمارک بە هۆی پێوەست بوونیان بە گرووپێکی تیرۆریستی لێپرسینەوەیان لێ دەکرێت و زیندانی دەکرێن.