بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و نوێنەرانی پارتە کوردییەکان لە کاردانەوە بە دەستێوەردان و هاوکاری پارتی لە ئۆپراسیۆنی نوێی تورکیا کە خەریکە خۆی بۆ ئەنجامدانی ئامادە دەکات، داوایان لە هەموو پارتە سیاسییە چالاکەکان لە کوردستان کرد تا لە بەرانبەر هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان و داگیر کردنی یەکدەنگ هەڵوێست بگرن.
لە حاڵێکدا کە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە ناوچەی زێ، متینا و ئاواشین لە هەرێمی کوردستان کە لە 23 ی ئاپی 2021 ەوە دەستی پێکردووە، هێشتا درێژەی هەیە، هەواڵەکان لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی تورکیا لەگەڵ هەرێم باس لە ئەوە دەکەین کە تورکیا خەریکی خۆ ئامادە کردن بۆ ئۆپراسیۆنێکی نوێ لە ئەو ناوچەیە. لە حاڵێکدا کە تورکیا خەریکی زیاد کردنی دیدار و گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی پارتییە، جووڵە سەربازییەکان لە هێڵی سنووری حەککاری، شڕناخ و هەرێمی کوردستان زیادی کردووە. بە پێێ هەواڵی مێدیا ناوچەییەکان، تورکیا خەریکی خۆ ئامادە کردن بۆ شەڕێکی گەورە لە ناوچەی هەرێمی کوردستانە.