بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ئەحمەد ناسر ئالی محەمەد سەباح هاوتا کوەیتییەکەی خۆی گفتوگۆی کرد. دوو لایەنەکە لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ئۆکراینا گفتوگۆیان کرد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لایەنە عێراقی و کوەیتییەکان لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنیەدا ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئۆکراینایان لێک دایەوە و لەسەر چارەسەری سیاسی قەیرانی ئەو ولاتە جەختیان کرد. دوولایەنەکە وتیشیان کە بەردەوامی قەیرانی ئۆکراینا کاریگەری زۆری لەسەر ئابووری جیهانی دەبێت.
لایەنە عێراقی و کوەیتییەکان لە درێژەدا سەبارەت بە پێوەندییە دوولایەنەکانیش گفتوگۆیان کرد. فواد حسێن و محەمەد سەباح ڕایانگەیناد کە ئاستی پێوەندییە ئابوورییەکانی عێراق و کویەت ئەبێ پەرە بستێنێت.