بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا لە سەپاندنی گەمارۆ لە دژی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمریکی کە لە سەپاندنی گەمارۆ و هەروەها جەنایەتەکان لە دژی گەلی ئێران ڕۆڵیان هەبوو، هەواڵی دا.
لە بەڕێوەبردنی یاسای "بەرەوڕوو بوونەوەی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ و هەوڵی سەربزێوانە و تیرۆریستی ئەمریکا لە ناوچەکە" چەند کەسی ئەمریکی هاوپەیوەند بە ئەو باسەوە گەمارۆ دران.
لە بوارەکانی دیکە وەکوو هەوڵی زۆرەملێ تاک لایەنە دژی گەل و حکومەتی ئێران و هەوڵی بە ئەنقەستی ئەمریکا بۆ سەپاندنی دۆخی سەختی ژیان لە سەر ئێرانییەکان، لەوانە ڕێگری لە هاتنی دەرمان و جیهازاتی پزیشکی هەندێک کەس گەمارۆ دران.
بە پێی بابەتەکانی سەرەوە سەرجەم ناوەندە پێوەندیدارەکان، هەوڵە پێویستەکان بۆ بەڕێوەبردنی گونجاوی گەمارۆکان لە ئەو یاسایە دەدەن.