ئەندامێکی یەکێتی نیشتمانی پارتی دیموکراتی کوردستانە بە پێک هێنانی قەڵشت لە نێوان شێعەکان تۆمەتبار دەکات و دەڵێت: ئەم پارتە بە ناساندنی بەربژێری خۆی بۆ سەرۆک کۆماریی عێراق لە کوردەکانیش جیا بووەوە و دژی ئەوان شۆڕشی کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاروان ئەنوەر لەم بارەوە وتی: ئەم پارتە پێشتر تەنیا بەربژێری هەموو رەوت و پارتە سیاسییە کوردەکان بۆ سەرۆک کۆماری عێراقیی قەبووڵ کردبوو.

ئەو وێڕای داکۆکی لەسەر ئەوەی کە پارتی بارزانی لە کوردەکان جیا بووەوە و بە بێ سەرنج دان بە دۆخی سیاسی، بەربژێری خۆی ناساند، وتیشی: پشتیوانی لە هاوپەیمانی حاکم و هاودەنگی لە گەڵ ئەوان، ڕەوتی سیاسی عێراقی دژوار کردەوە و شێعەکانی کرد بە دوو بەشەوە.