وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر وتی: چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەیەوێ ناوی ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاو بکاتەوە کە بەرچاوترینیان قاسم ئەلئەعرەجی و حەیدەر عیبادین.

بە پێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایات موزەفەر لەم بارەوە وتی: هەر دەوڵەتێک کە لە لایەن هاوپەیمانی سێ لایەنەوە پێک بێت، تووشی قەیران دەبێت و هەڵدەوەشێتەوە.

ئەو وتیشی: پێک هێنانی گەورەترین هاوپەیمانی، تەوەری دووبەرەکییە سیاسییەکانی ئێستای عێراقە چونکوو ئاکامی هەڵبژاردنەکان قەڵشتێکی گەورەی لە نێوان شێعەکان پێک هێناوە.