ئەندامی فراکسیۆنی سادقیون لە پارلەمانی عێراق سەبارەت بە درێژەی ڕەوتی سیاسی لە عێراق، وتی: هەوڵەکانی پارلەمان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و نزیک کردنەوەی ڕوانگەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و ڕەوتی سەدر درێژەی هەیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی هەواڵدەریی نینا، رەفێق هاشم ساڵحی ئەمڕۆ، وتی: چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ رێگری لە کێشەی سیاسی لە عێراق ڕۆڵی ئەرێنی دەگێڕێت چونکوو شکست هێنانی دانوستانەکانی نێوان هێزە سیاسییەکان لە عێراق، ڕەوتی سیاسی ئەو وڵاتە تووشی خەسار دەکات.

ساڵحی وتیشی: دەوڵەتی زۆرینە تا کاتێ کە بە پێی ڕێککەوتن نەبێت، سەرناکەوێت چونکوو زۆربەی پارتە سیاسییەکان لە بۆچوونی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ پێک هێنانی دەوڵەت پشتیوانی دەکەن.