بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ڕووداوی خوێناوی مەزارگەی ئیمام ڕەزا و شەهید و بریندار بوونی سێ مەلای ئەهلی شیعە، هەلوێستی زانایان و ڕۆحانییەکانی ناوچە جیاجیاکان و لەوانە کوردستان لە ئەو بارەوە دەبینین.
مامۆستا فایق ڕوستەمی پێشنوێژی سنە ڕایگەیاند: هیچ موسڵمانێک لە ڕژاندنی خوێنی موسڵمانێکی دیکە خۆشحاڵ نابێت و هەموو خەڵکی کورد ئەو جەنایەتە ئیدانە دەکەن و داوای شوێنگیری کردنی هۆکارەکانین.
مامۆستا عەبدولڕەحمان خودایی پێش نوێژی هەینی بانەش بە ئیدانە کردنی هەوڵی ترسەنۆکانەی ئەو ئاژاوەچیانە و شەهید کردن و بریندار کردنی سێ کرس لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا، ڕایگەیاند: مانگی پیرۆزی ڕەمەزان مانگی ئەدەب، ڕێز، گەورەیی و مانگی هاتنە خوارەوەی قورئانە و هەوڵی نەشیاو و هێرشی ئاژاوەچیان و تەکفیرییەکان بۆ سەر ڕۆحانییەکان لە مەشهەد دڵی موسڵمانانی هەژاند کەواتە ئێمە ڕۆحانییەکانی ئەهلی سوننە، ئەو هەوڵە بە توندی ئیدانە دەکەین.
مامۆستا لوقمان محەمەدیان پێش نوێژی هەینی ئەهلی سوننەی بیجاڕیش ڕایگەیاند:شەهید و بریندار کردنی سێ مەلا لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا بە ئامانجی دروست کردنی ئاژاوە لە نێوان شیعە و سوننە ئەنجام دراوە.