فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان لە دابین کردنی ئاوی ١٦٩ گوندی کوردستان لە ماوەی ٣٠ مانگی داهاتوو هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید سادق حسێنی لەم بارەوە وتی: بەشی لەناوبردنی هەژاری سوپای پاسداران لە ساڵانی رابردوودا لە بوارەکانی ئاوەدانی، ڕێگاوبان، کشتوکاڵ و ... کاری زۆری ئەنجام داوە و ئەمساڵیش بڕیارە ئاوی ١٦٩ گوندی کوردستان کە تووشی بێ ئاوین، دابین بکات.

ئەو وتیشی: ئەم پرۆژەیە لە حەوتەی داهاتووە دەست پێ دەکات و بۆ ئەم کارەش پێویستمان بە هاوکاری هەمە لایەنەی دام و دەزگا پێوەندیدارەکان هەیە.

سەردار حسێنی ڕاشیگەیاند: ئەم پرۆژەیە کارێکی گەورەیە کە کاریگەری زۆری لە وڵاتدا دەبێت و ئاسایشی نیشتمانی بەدواوەیە.