بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەیدەر مورادی بە ئاماژە بە کرانەوەی سینەمای بێ سرمیچ لە سنە، وتی: ئەو هۆڵە لە 3 سانسدا چالاکی دەکات و جێی بۆ دانیشتنی 50 کەس هەیە کە لە کاتی بینی فیلمدا رێگە بە خواردنی چێشت و خۆراکیش دەدرێت..
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەو پەردیسە بەس بۆ تماشای فیلم نابێت، زیادی کرد: سینەمای ڕووباز یان بێ سرمی سنە دەبێتە شوێنێکی فەرهەنگی و هیواداریم ئەو پڕۆژە زیاتر لە ڕابردوو ببێتە هۆی گەشی فەرهەنگی ناوچەکە.
بەرپسی کاروباری سینەمایی حەوزەی هونەری کوردستان وتیشی: ئەگەری کڕینی پسوولەی هۆڵی سەرئاوەڵا بە شێوەی ئینترنێتیش هەیە و هۆگرانی سینەما دەتوانن بۆ کڕینی پسوولە بە شێوەی ئۆنلاین سەردانی ماڵپەڕی سینەما تیکت و یان سەردانی گیشای سینەما بەهمەن بکەن.