دوای ئەشكەنجەدانی ژمارەیەک لە گوندنشینەکانی کوندی تیموک لەلایەن هێزە سەربازییەکانی تورکیاوە، هاتوچۆ بۆ ئەو گوندە بۆ ماوەی یەک هەفتە قەدەغە کراوە و لە چوونی شاندی لێکۆڵینەوەی هەدەپەش ڕێگری کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاتنە دەرەوە و چوون بۆ گوندی تیموک سەر بە پارێزگای باتمان قەدەغە کرا. ئەو بڕایرە دوای ئەوە درا کە چەند کەسی خەڵکی تیموک لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە ئەشکەنجە دران و شانێک لە چالاکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی بۆ لێکۆڵینەوە چوونە ئەو گوندە.

بە پێی نووسراو مێزۆپۆتامیا، دوای هێرشی بەرەبەیانی هێزە سەربازییەکان بۆ ماڵی چەند هاووڵاتییەک، یەحیا قارابش و سەعدوڵڵا قارابش کە لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە دەستگیر کرابوون، چوا ڕۆژی بەردەوام لە حاڵێکدا کە کیسەی نایلپنیان لەسەر کرابوو، ئەشکەنجە درابوون.

دوای ئازادی ئەو دوو هاووڵاتیە کوردە، ئەوان بابەتەکەیان بە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی لقی باتمان ڕاگەیاند. دوای ئەوە شاندێک لە چالاکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی کورد لەوانە عایشە ئاجار باشاران وتەبێژی لقی ژنای هەدەپە و چەند بەرپرسێکی دیکە چوونە گوندەکە. بەڵام لەگەڵ ڕێگری هێزەکانی جەندەرمەی تورک بۆ ئەو گەندە بەرەوڕوو بوونەوە.