بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود عەباس زادە مشکینی سەبارەت بە کۆبوونەوەی دوانیوەڕۆی دوێنێی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس وتی: ئەو کۆبوونەوە بە ئامادە بوونی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی و یەکێک لە ئەندامانی تەکنیکی شاندی دانوستانکاری ناڤۆکی بەڕێوە چوو.
ناوبراو وتیشی: بە پێێ نزیک بوونەوە بە ڕۆژی نەتەوەیی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی، لە بەشێکی دیکە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، بێهرووز کەمالوەندی ڕاپۆرتێکی لەسەر چالاکی و دەستکەوتە نوێیەکانی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی بەتایبەتی یەکساڵی ڕابردوو لە بواری بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای نوێ پێشکەش کرد.
عەباس زادە جەختی کرد: بە پێی شرۆڤەکانی کەمالوەندی، ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئامادەیە بەم زووانە لە نزیک لە 100 دەستکەوتی نوێ لە بوارەکانی وزە، لێکۆڵینەوە و گەشە، سووتەمەنی و بەکارهێنانی تیشکەکان بەتایبەتی لە بواری دەرمانی و تەندروستی، ڕوونوێنی بکات کە کەمترین وڵاتێک توانیویەتی دەستی بخات و ئەو دەستکەوتانەش بەزوویی پێشکەش دەکرێن.