وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەر چارەسەرکردنی کێشەی دارایی بەغدا و هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لەم بارەوە بە هەواڵدەریی نینای وت: چارەسەر کردنی کێشەی دارایی و دانەوەی قەرزەکانی دەوڵەتی ناوەندی لە لایەن وەزارەتی داراییەوە بە پێی یاسای بووجەی ٢٠٢١ ئەنجام بووە و هەرێم دەبێ ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی دەوڵەتی فیدراڵ بکات.

عەبدولجەبار ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی فیدراڵ ساڵی پێشوو، پارەیەکی کەمی دایە هەرێم بەڵام ئەمساڵ هەندێ پیوەری نوێ بۆ دیاریکردنی بەشی هەرێم لە بەرچاو گیراوە.