یەکێک لە رێبەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە دۆخی عێراق بۆ پێک هێنانی دەوڵەت باش نییە، سەبارەت بە ئەگەری وەڕێ کەوتنی شەپۆلێکی خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە عێراق هۆشداری دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئاس نیوز، محەمەد شیاع ئەلسوودانی وتی: کێشەی سەرەکی ئێستا کارامەیی هێزە سیاسییەکانی عێراقە.

ئەو وتیشی: کازمی لە دۆخێکی دژوار و بۆشایی سیاسیدا گەیشتە دەسەڵات و ئێستا ناتوانێ لە بەرانبەر کێشە جۆربەجۆرەکانی دەوڵەت دەوام بێنێت.

ناوبراو داکۆکی کرد: خەڵکی عێراق سێ پەیامیان بۆ هێزە سیاسییەکانی وڵات ناردووە کە یەکەمین پەیام لە خۆپیشاندانی ساڵی ٢٠١٨ و پەیامی دووهەمیش لە خۆپیشاندانی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ بوو و دواهەمینیشیان لە ساڵی ٢٠٢١ بووە کە زۆربەی خەڵک هەڵبژاردنی پارلەمانیان گەمارۆ دا.