وتەبێژی گرووپی هاوپەیمانی لەگەڵ زیندانیانی تورکیا ڕایگەیاند کە قسە کردن و ئاواز خوێندن بە زمانی کوردی و گوێ گرتن لە مۆسیقای کوردی لە زیندانەکانی تورکیا قەدەغە کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلما ئاڵتان، وتەبێژی گرووپی هاوپەیمانی لەگەڵ زیندانیان لقی ئێزمیر، بە ڕاگەیاندنی حاڵەتی جۆراوجۆری پێشێل کرانی مافی مرۆڤ لە زیندانەکانی تورکیا وتی کە زمانی کوردی جارێکی دیکە وەکوو زمانی نەناسراو پێناسە دەکرێت. قسە کردن، گوێ گرتن بە مۆسیقای کوردی و ئاواز خوێندن بە ئەو زمانە قەدەغەیە.

بە پێێ نووسراو مێۆپۆتامیا، ئاڵتان لە لێدوانێکدا وتی: لە کاتی ڕاگەیاندنی دۆخی نائاساییەوە لە تورکیا دوای کوودەتای 15ی جوولای 2016 پێشێل کارییەکانی مافی مرۆڤ لە زیندانەکانی تورکیا دوو ئەوەندە بووەتەوە.

ئاڵتان باسی دەکات کە جودا لە قەدەغە کردنی زمانی کوردی بۆ قسە کردن، گوێ گرتن لە مۆسیقا و ئاواز خوێندن ، تەنانەت ئەو نامەگەلە کە بە زمانی کوردی دەنووسرێن بۆ دەرەوە یان لە دەرەوە بۆ زیندانیان دەنێردرێن دەدرێن و ناگەیێندرێتە شوێنی مەبەست.

هەروەها پرسی ئەشکەنجە کردنی زیندانیان بە هۆکاری جیاوازی، سووکایەتی کردن، زۆر بوونی حەشیمەتی زیندانیان زیاتر لە دەفرایەتی زیندان،بێبەری کردنیان لە وەرگرتنی کتێب، ڕۆژنامە و گۆڤار و ڕێگری لە چاوەدێری پزیشکی و ... لە ئەو حاڵەتانەن کە مافی زیندانیان تێیدا پێشێل دەکرێت.