بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەسەر پرێس، شەڕکەرەکانی ئەرتەشی سووریا درێژە بە زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆیان دژی گرووپە تیرۆریستییەکان لە شوێنە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە ئەدەن.
شەڕکەرە سوورییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکدا، بنکەی گرووپی تیرۆریستی ناسراو بە ئەنسارولتەوحیدیان کردە ئامانج. ئەم هێرشە بە فڕۆکەی ڕووسی ئەنجام بووە.
سەرچاوە میدیاییەکان رایانگەیاند شەڕکەرەکانی ئەرتەشی سووریا لەم ئۆپەراسیۆنەدا توانیان بنکەی ئەنسارولتەوحید تێک بشکێنن و ١٥ تەکفیری بکوژن یان برینداریان بکەن.