بەربژێری ڕەت کراوی پارتی جارێکی دیکە دادگای باڵای فیدراڵیی خستە بەر رەخنەوە و ئەوێی بەرپرسی سەرەکی بنبەستی سیاسی لە عێراق وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، هۆشیار زێباری بەربژێری ڕەت کراوی پارتی جارێکی دیکە دادگای باڵای فیدراڵیی خستە بەر رەخنەوە و ئەوێی بەرپرسی سەرەکی بنبەستی سیاسی لە عێراق وەسف کرد.

هۆشیار زێباری لە پۆستی تویتەری خۆیدا نووسیویە: وەرن با ورد و شەفاف بین. دادگای باڵای فیدراڵی کە سەر بە ئەنجومەنی باڵای دادوەرییە، بەرپرسی سەرەکی بنبەست و ئاڵۆزی سیاسی هێنایە ئەژمار.

ناوبراو لە درێژەشدا بە ئاماژە بە ڕەت کرانەوەی خۆی بۆ بەربژێر بوونی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، پاگەندەی کرد: دادگای فیدراڵی بە شێوەی نایاسایی من و هەندێک کەسی دیکەی شیاوی پۆستی سەرۆک کۆماری نەبینی و بڕیاری هەڵەی دیکەی وەرگرت. بڕیاری دادگا بۆ بەشدار کردنی دوو لەسەر سێی کۆی پەرلەمانتاران لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریش هەڵە بوو.