بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باز کەریم بەرزنجی، سەرۆکی کۆمپانیای کارگرووپ لە هەرێمی کوردستان کە لە ناوبراو وەکوو یەکێک لە هۆکارەکانی دروست کردنی بەستێن بۆ هەناردە کردنی گازی سروشتی هەرێم بۆ تورکیا و ئەورووپا ناو براوە، لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆیتێرز وتی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان بۆ دابین کردنی پێداویستی ناوخۆییە و ئەو ناوچە ناتوانێت لە داهاتوویەکی نزیکدا گازی سروشتی هەناردە بکات.
ناوبراو جەختی کرد کە لە هیچ بەرنامەیەک بۆ هەناردە کردنی گازی سروشتی هەرێم بۆ ئەورووپا ئاگادار نییە. کارگێڕی کۆمپانیای کار گروپ جەختی کرد نە ئەو و نە کۆمپانیاکەی لە ئاستێکدا نین کە سەبارەت بە دۆزینەوەی بازاڕی گازی سروشتی هەرێم ڕا بدەن و لەگەڵ هیچکەسێک لە ئەو بارەوە گفتوگۆیەک نەکراوە.