ئاژانسی هەواڵی مێهر؛ گرووپی نێودەوڵەتی: دوای پێشنیاری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای یەمەن لەسەر ئاگربڕ لە ئەو وڵاتە، عەرەبستانی سعوودی ڕایگەیاند کە لەسەر داوای سەرۆکی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس ئەو ئاگربڕەی قبووڵ کردووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەو ئەنجومەنە چالاک نییە و چالاکیەکی نەکردووە.
بەڵام ئەوەی کە بووە هۆی قبووڵ کردنی ئەو ئاگربڕە لەلایەن سعوودییەوە، هۆکارەکانی خوارەوەن:
1. دۆخی مەیدانی
عەرەبستان بە سێ هۆکار لە بواری مەیدانی سەرکەوتوو نەبووە و نەیتوانیوە دەستکەوتێک هەبێت:
ئەلف) دۆخی مەیدانی لە یەمەن بەتایبەتی دوای هێرشی هێزەکانی یەمەن بۆ سەر ناوچە گرینگەکانی عەرەبستانی سعوودی بووەتە هۆی ئەوەی کە ڕیاز ئاگربڕ قبووڵ بکات. ئاڵبەت دۆخی مەیدانی لە چەند ساڵی ڕابردوو و دوای پێکدادان لە حودەیدە و بە تایبەتی دوای ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مارب لە زیانی هاوپەیمانی عەرەبی و سعوودییەکان بووە.
لەم نێوانەدا عەرەبستان هەوڵی دا بە هاتنی هەندێک وڵاتی ئەورووپی بۆ گۆڕەپانەکە، بابەتەکە لە سوودی خۆی بگۆڕێت بەڵام لە کردەوەدا بینرا کە سەرکەوتنێکی وەها دەست نەخستووە. هەرچەندە ئەو وڵاتانە لە 8 ساڵ پێشەوە بەردەوام پشتیوانی عەرەبستان بوون.
ب) لەلایەکی دیکەوە عەرەبستانی سعوودی بە کردنەوەی بەرەی جیاواز لە لای ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوای یەمەن بەدوای گەییشتن بە سەنعا بوو کە لە هەموویاندا شکستی هێنا.
ج) کێشەکانی عەرەبستان لەگەڵ ئیمارات لە بواری سەربازی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو گەییشتبووە ئاستێکی بەرز. بە شێوەیەک کە لە هەندێک حاڵەتدا پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی سەر بە ئیمارات و هێزەکانی مەنسوور هادی لە عەدەن هاتە ئاراوە.
2. دۆخی سەربازی
مەبەست لە دۆخی سەربازی، دۆخی سەربازی عەرەبستان و بەتایبەتی ئەو تێچووانەیە کە ئەو وڵاتە کردوویە. بە گوێرەی ڕاپۆرتە نافەرمییەکان عەرەبستان زیاتر لە 300 ملیار دۆلاری لەدرێژەی شەڕی یەمەن خەرج کردووە کە ئەو پارە لەگەڵ بودجەی 18 ساڵی وڵاتێک وەکوو ئوردن بەرانبەرە. ئەو تێچووانە زیاتر بۆ کڕینی چەک لە وڵاتە ئەورووپییەکان و بەتایبەتی ئەمریکا، بریتانیا و ئەڵمانیا خەرج کراوە.
3. دۆخی ناوچەیی
عەرەبستان خۆی وەکوو هێزێکی ناوچەیی نیشان دەدات و شەڕی یەمەن تا ڕادەیەکی زۆر ئەو بابەتە لە زەینی هەندێک وڵاتانی ڕۆژاوایی ناوچەکە لاواز کردووەتەوە. ڕکابەرە عەرەبەکانی عەرەبستان بەتایبەتی قەتەر بە سیاسەتی بێ لایەنی هەمبەر قەیرانەکان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو پێگە و دزەی ناوچەیی خۆیان زیاد کردووەتەوە. ئەو دۆخە بۆ عەرەبستان قبووڵ نەکراوە و ئەبێ لە باری دەسەڵات و هێزەوە لە ناوچەکە گۆڕانکارییەک بکات. تەنیا هۆکارێک کە لە دۆخی ئێستاش دەتوانێت ئەو یەکسانییە دروست بکات، شەڕی یەمەنە.
4. ڕاستبینی
عەرەبستان لە ساڵانی ڕابردوو بەدوای چوونە دەرەوە لە قەیرانی یەمەن بوو. بەڵام چوونە دەرەوەی بە دەستکەوتەوە. لە ڕوانگەی سعوودییەکانەوە چوونە دەرەوە لە یەمەن نابێت ببێتە هۆی بەهێز بوونەوەی ئەنساروڵڵا و بوون بە ئەکتەری سەرەکی لە یەمەن. هەر بەو بۆنەوە بە بیانووی جیاواز ئەنساروڵڵای خستە لیستی گەمارۆکانەوە یان لە ڕێگای هاوڕێی کردنی ئەمریکاوە ئەو بزووتنەوە، تیرۆریستی بناسێنێت. ئاڵبەت هەوڵەکانی عەرەبستان هەر ئەوە نەبووە و لە هەمان سەرەتاکانی شەڕی یەمەن بە پەسەند کرانی بڕیارنامەی 2216 بەدوای کردنە دەرەوەی ئەنساروڵڵا لە نێوان ئەکتەرە سەرەکییەکانی ناوخۆی یەمەن بوو.
ئێستاکە عەرەبستان گەییشتووەتە ئەو ڕاستییە کە ئەنساروڵڵا ئەکتەری سەرەکیە لە ناوخۆی یەمەن و دانانی هەر مەرجێک پێویستی بە هاوڕێیەتی و هاوکاری ئەو بزووتنەوەیەیە. نموونەی ئاشکرای ڕاگەیاندنی ئاگربڕی ئێستایە کە پێشنیاری ئەنساروڵڵا بووە.
لێکدانەوەی کۆتایی
ڕاگەیاندنی ئەو ئاگربڕە بۆ ئەنساروڵڵا و یەمەنییەکان دوای هەشت ساڵ سەرکەوتنێکی گەورەیە. هەرچەندە لە ئاگربڕە پێشووەکان سعوودییەکان پابەند نەبووەن و ئەگەری هەیە لە ئەم ئاگربڕەش هەر ئاوا بێت، بەڵام قبووڵ کردنی ئاگربڕ و مەرجەکانی ئەنساروڵڵا دەتوانێت بەستێن بۆ وەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر بۆ یەمەنییەکان بەتایبەتی لە بواری سیاسی بێت.