بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد حسێن ڕۆژی دووشەممە لە پەراوێزی بیستەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی دۆحە لەگەڵ ڕابرت مالی نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.
ئەو هەواڵە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاو کراوەتەوە و تێیدا هاتووە: لە دیداری فواد حسێن و ڕابرت مالی، گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنیەتییەکانی ناوچەکە و پاشهاتەکانی، ڕاستییەکان سەبارەت بە پێوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا و ڕێگاکانی چالاک کردنەوەی گفتوگۆکان کە پێشتریش ئەنجام درابوو، تاوتوێ کرا و لەسەر دانوستانەکانی ڤیەناش باس کرا.
وەزیری دەرەوەی عێراق لە ئەو دیدارەدا ئاماژەی دایە سەر گرینگایەتی سەقامگیری و بەکارهێنانی دەرفەتەکان و ڕێکارەکانی هاوئاهەنگی و جەختی کرد: عێراق لەسەر کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان و زەروورەتی پاراستنی بەرژەوەندیی لایەنەکانە و لە سەر پێوەرەکانی ئاسایش و ئاشتی دراوسێکانی عێراق و ناوچەکە دەچێتە پێشەوە.
ڕابرت مالیش لە ئەو دیدارەدا بە ئاماژە بە ڕێگای ئەرێنیی دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: تەنیا هەندیک بابەت بۆ یەکلا بوونەوەی ڕێککەوتنەکە ماوە و ئێمە لە عێراق بەهۆی ڕۆڵی سەرەکیی لە ئەو ڕێگایە دەسخۆشی دەکەین.