سەرچاوەکانی هەواڵ لە هەوڵی ئەمریکا بۆ درێژ کردنەوەی بەری کردنی عێراق بۆ هاوردە کردنی وزە لە ئێرانەوە بۆ ماوەی 120 ڕۆژی دیکە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی عێراق ئۆیل ڕیپۆرت نووسی: بە توند بوونەوەی هەوڵەکان بۆ چالاک کردنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ساڵی 2015 کە دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی هەندێک گەمارۆکان لە دژی تاران لە بەرانبەر سنووردار کردنەوەی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران، ئەمریکا 120 ڕۆژی دیکە عێراقی لە هاوردە کردنی وزە لە ئێرانەوە لە گەمارۆکان بەری کرد کە بەستێنی درێژەدانی هاوردە کردنی وزە لە ئێرانەوە بە بێ سەپاندنی گەمارۆکان خۆش دەکات.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی نووسراودا وتی:ئەمریکا بۆ 120 ڕۆژ عێراقی لە هاوردە کردنی وزە و پێدانی تێچووەکەی بە ئێران لە گەمارۆکان بەری کرد. ئەو بەری کردنە پێداویستییەکانی عێراق لە بواری وزەوە بۆ کورتخایەن دابین دەکات.