ئەندامێکی پارتی دەیەوێت ئەمڕۆ دووشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێک لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ داوای لێبوردن لە مەرجەعیەتی شیعە بچێتە نەجەف.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عیماد باجلان ئەمڕۆ لە تویتێکدا نووسی: دەمەوێت لە سەرووی شاندێک لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ داوای لێبوردن لە ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە بەهۆی هەڵەی هاووڵاتیەکی کوردەوە بچمە نەجەف.

ناوبراو لە تویتەکەیدا زیادی کرد: ئازادی بەیان بە واتای ئیزن دان بە خۆ بۆ سووکایەتی بە نیشانە ئایینی و نیشتمانییەکان نییە و سووکایەتی و بێ ڕێزی بە ئەوان بەتایبەتی مەرجەعیەتی عێراق لە نەجەف قبووڵ نەکراوە.

شیاوی باسە کەسێک بە ناوی نایف کوردستانی دوای بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تویتەر بە ناوی ئەوەوە سەبارەت بە مەرجەعیەتی دینی، وێڕای داوای لێبوردن لە مەرجەعیەتی باڵاوی شیعەی نەجەف ڕایگەیاندووە کە پەڕەکەی هاک کراوە و ئەو هەرگیز نەیویستووە سووکایەتی بە مەرجەعیەت بکات.