بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وته‌بێژێک لەپارتیەوە ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوکردەوەو ڕایگه‌یاند، "بەتوندی ئیدانەی تویتەکەی دکتۆر نایف کوردستانی دەکەین و ڕایدەگەیەنین ئەوکەسە هیچ پەیوەندییەکى بەپارتیەوە نییە".
بەھۆی ئەوەی نایف کوردستانی گوایە سوکایەتی بەمەرجەعیەتی شیعەکان کردووەو بەهۆی قسەوتن بەخودى ئایەتوڵا عەلی سیستانی، لایەنگرانی سیستانی هەڕەشەی هێرشکردنەسەر بارەگای پارتی دەکەن‌و ئێستاش ھێزێکی ئەمنی زۆر بۆ پاراستنی بارەگاکانی پارتی لەدەوروبەری بارەگاکان دانراون.
له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌دا وته‌بێژێک بەناوى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بێبه‌ریبوونى خۆى له‌و قسانه‌ى كادیره‌كه‌ى خۆیان به‌ناوى (نایف كوردستانى) ڕاگه‌یاندووه‌و ده‌ڵێت:"هه‌میشه سەرکردایەتی پارتی ڕێز‌و پێزانینی بۆ هه‌موو مه‌رجه‌عه‌كان هه‌بووه‌و بەردەوامیش ئامۆژگاری ئەندامان‌و کادرەکانی كردووه ڕێز لەهەموو مەرجەعی ئیسلامی‌و ئایینى بگرن".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "بۆیە بەتوندی ئیدانەی تویتەکەی دکتۆر نایف کوردستانی دەکەین کە دووره له‌سه‌رچاوه‌ى عەقڵانیه‌وه".
له‌كۆتاییشدا هاتووه، "هەروەها بەهەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە ناوبراو پەیوەندی بەپارتی دیموکراتی کوردستانەوە نییە، نە دوور‌و نه نزیکیش تویتەرەکەی ناوبراو، نوێنەرایەتی ڕای تایبەتی خۆی دەکات‌و هیچ پەیوەندیەکی بەحزبەکەمانەوە نییە کە ئێمه بەڕاستی باوەڕمان بەپێکەوەژیانی ئاشتیانەو ڕێزگرتن هه‌یه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه سێ ڕۆژ پێش ئێستاش له‌سه‌ر قسه‌ى ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارانى ئێستا‌و ڕابردووى پارتى كه هێرشیانكردبووه‌سه‌ر شیعه‌كان، ئه‌و حزبه ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى بڵاوكرده‌وه.