بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، دیمتری مێدڤێدێف جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا وتی شەڕی ئابووری بێ بنەمای وڵاتانی ڕۆژاوایی لە دژی ڕووسیا، هەموو پێکهاتەی ئابووری جیهان تێک دەدات.
مێدڤێدێف زیادی کرد: گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ڕووسیا سەخت و توندە بەڵام ماڵوێرانکەر نییە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە چەند حاڵەتدا ڕووسیا مافی هەیە لە چەکی کیمیایی بۆ بەرگری لە سەربەخۆیی و سەروەری خۆی بەکار بهێنێت، درێژەی دا: ئەگەر هەر جۆرە هێرشێک لەوانە هێرشی ناڤۆکی بکرێتە سەر یان تەنانەت بە بێ چەکی کیمیاییش هەڕەشەی بکرێتە سەر چەکی کیمیایی بەکار دەهێنین. هۆکاری زۆر هەیە کە ئەو مافە بە ئێمە بدات. هەر هەمووی ئەو حاڵەتانەش لە بەڵگەیەکی تایبەتدا نووسراوە و ئەوە نیشاندەری ورەی بەرزی حکومەت بۆ بەرگری لە سەربەخۆیی و سەروەری خۆیەتی، بەڵام سەرەڕای ئەوەش لە دۆخی سەختدا، دانوستان باشترین و دروستترین ڕێگایە.
حاڵەتی دووهەم بەکارهێنانی جۆرەکانی چەکی کیمیایی لە دژی ڕووسیا یان هاوپەیانەکانیەتی
حاڵەتی سێهەم هێرش بۆ سەر ژێرخانە گرینگەکانە کە دەبێتە هۆی فەلەج بوونی توانی بەرگری ناڤۆکی ڕووسیا. حاڵەتی چوارەم کاتێکە کە هێرش بکرێتە سەر ڕووسیا یان هاوپەیمانەکانی کە تەنانەت بە بێ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی واتا بە بەکارهێنانی چەکی ئاسایی هەڕەشەیەک بێت بۆ بوونیان.
ئەو بەرپرسە باڵای ڕووسیا بە ئاماژە بە هەوڵی ئەمریکا و ناتۆ بۆ لابردنی ڕووسیا لە گرووپی 20 وتی: وەلا نانی ڕووسیا لە گرووپی 20 نامومکینە. گرووپی 20 بە کۆی دەنگ پێک هاتووە لە حاڵێکدا کە گرووپی 7 چی دیکە گرینگایەتی نەماوە. ئێمە لە ساڵی 2008 گرووپی 20 مان دامەزراند و ئێستا ئەوان دەڵێن ئەبێ ڕووسیا لە ئەو گرووپە وەلا بنرێت.