بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فورات نیوز، محەمەدکەریم ساعدی کارناسی پرسە سیاسییەکان سەبارەت بە سەرۆک کۆماری نوێی عێراق هەندێ باس و بابەتی دەربڕی.
ئەو سەبارەت بە سەرۆک کۆماریی رێبەر ئەحمەد بارزانی هۆشداری دا و وتی: گەر ئەو وەکوو سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرێت، درێژەی بەشداری سەربازی ئەمریکا لە عێراق گەرەنتی دەکات.
شیاوی ئاماژەیە بڕیارە بەیانی دانیشتنی پارلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوە بچێت. شاندی هاوئاهەنگی شێعە رایگەیاندووە لەم دانیشتنەدا بەشداری ناکات. گەر ئەوان بەشدار نەبن و ژمارەی نوێنەران نەگاتە ئاستی یاسایی، دانیشتنێک بەڕێوە ناچێت.