بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکدا کاردانەوەی بە پیشاندانی جیهازاتی چەکداری ئێران لە قەتەر نیشان دا.
ئەو لەم بارەوە وتی: ئێران گەورەترین مەترسی بۆ دەریانەوەردی لە ناوچەی کەنداوی فارسە و بەشداری ئەو وڵاتە لە پیشانگای دەوحە رەت دەکەینەوە.
پیشانگای پیشەی بەرگری قەتەر لە ٢١ تاکوو ٢٣ی مارس بەڕێوە چوو و لە بەشی ئێراندا مووشەکە ناوخۆییەکان پیشان دراوە.