وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی سەفەری خۆی بۆ بەیرووت، لە گەڵ سەید حەسەن نەسروڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان دیداری کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ سەید حەسەن نەسروڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان دیداری کرد.

بە گوێرەی هەواڵدەری ئەلمێنار، وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی هاوڕێی لە لایەن سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنانەوە پێشوازییان لێ کرا.

بە پێی ئەم راپۆرتە، محەمەد جەلال فیرووزنیا، باڵوێزی ئێران لە بەیرووت لەم دیدارەدا ئامادە بوون و دوو لایەن دواهەمین گۆڕانە سیاسییەکانی لوبنان و ناوچەیان لێک داوەتەوە.