بیجاڕ لەو شارە جوانانەیە کە بە لووتکەی ئێران دەناسرێت و بە بۆنەی سروشتی بێ وێنە و تایبەتمەندی مێژوویی و سروشتییەوە هەموو ساڵێک دەبێتە میوانداری گەشتیاران.

بە پێێ ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بیجاڕ گەڕووس شارێکی خاوەن پێشینەی ٧ هەزار ساڵەیە کە بە لووتکەی ئێران دەناسرێت و شوێنی مێژوویی زۆری لە سەرەتای مێژوو تا ئێستا لە دڵی خۆیدا تۆمار کردووە بەڵام هێشتا بۆ زۆر کەس نەناسراوە.

بیجاڕ لەو شارە جوانانەیە کە بە لووتکەی ئێران دەناسرێت و بە بۆنەی سروشتی بێ وێنە و تایبەتمەندی مێژوویی و سروشتییەوە هەموو ساڵێک دەبێتە میوانداری گەشتیاران.

بیجاڕ خاوەن پێشینەیەکی بەهێز و شوێنی گەشتیاری زۆرە کە هەموو ساڵێک دەبێتە میوانداری گەشتیاران.

قەڵای قەمچقای

قەڵای قەمچقای لە شوێنە گەشتیارییەکانی بیجاڕە کە لە مەودای ٦٠ کیلۆمەتری ئەم شارە دایە. خاوەن بەردنووسێک بە ڕێنووسی هیرۆگلیفە کە لە کۆنترین بەردنووسەکانی ئێران دێتە ئەژمار.

لەم قەڵایە لە سەردەمی پارتەکان و ساسانییەکان کەڵک وەرگیراوە. لە بواری مێژووییەوە زۆر گرینگە و لە سەردەمە جۆربەجۆرەکاندا لە لایەن خەڵکەوە کەڵکی لێ وەرگیراوە.

بازاڕی بیجاڕ

شاری بیجاڕ لەمێژە خاوەن چەند بازاڕە کە هەندێکیان هێشتا شکۆی پێشووی خۆیان پاراستووە. بازاڕی کۆنی ئەم شارە بە ناوی "بازاڕی گەورە" دەناسرێت.

دیکەی بازاڕەکانی ئەو شارە بریتین لە بازاڕی ئێفتخار نزام، قەیسەرییە سالار، قەیسەرییە سەرلەشکەر، ئەمیر تومان و بازاڕە کۆنەکانی کە شوێنی کۆبوونەوەی بازرگانە ئەفغانەکان، تەورێزییەکان، هەمەدانی و زەنجانییەکان بووە.

بەربەندی گوڵبلاغ

ئەم بەربەندە لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی بیجاڕە کە هەموو ساڵێک میوانداری گەشتیاری زۆرە و گەشتیاران هەرگیز لە دیتنی ئەم شوێنە ماندوو نابن.

بەربەندی گوڵبلاغ لە مەودای ١٥ کیلۆمەتری بیجاڕ دایە و دەفرایەتی تێرئاو کردنی ٨٠٠ دۆنم زەوینی هەیە.

ناوچەی پارێزراوی بیجاڕ نەقیمی سەوزی ئەم شارەیە

ناوچەی پارێزراوی بیجاڕ گرینگترین ژینگەی سروشتی پارێزگای کوردستان و نەقیمی سەوزی لووتکەی ئێران لە رووبەری ٢٣٠٠ دۆنم لە ١٨ کیلۆمەتری باکووری ئەم شارە دایە.

ئەم ناوچە لەبواری جۆرەکانی ئاژەڵەوە زۆر دەوڵەمەندە هەموو جۆرە باڵندە و ماسی و ...ی تێدایە. بەراز، ئاسک، پشیلەی وەحشی و ... لە دیکەی ئاژەڵەکانی ئەم شوێنەن.