سەرۆکی دایرەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی بۆکان لە بەڕێوەچوونی یەکەمین خولی فێستیڤاڵی پارێزگایی شانۆی سەر شەقامی "ناڵەشکێنە" بە میوانداری بۆکان هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەنسوور ئەحمەدی لەم بارەوە وتی: بە مەبەستی پشتیوانی لە بەرهەمە شانۆییە داهێنراوەکان و گەشەی بەرەی داهاتووی هونەرمەندان، بانگهێشت نامەی فێستیڤاڵی پارێزگایی "ناڵەشکێنە" بە هاوکاری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگا بڵاو کرایەوە.

ئەو وتیشی: بەرهەم هێنان، پشتیوانی لە گەڵاڵە و ئایدیا شانۆییەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی زانست و فەرهەنگی شارۆمەندی و هەروەها دۆزینەوەی بڕشتی نوێ و لاو لە دیکەی مەبەستەکانی ئەم فێستیڤاڵەیە.

ئەحمەدی ڕوونی کردەوە: دواهەمین دەرفەت بۆ ناردنی بەرهەم، ٣١ی خاکەلێوەیە و ٥ی گوڵان ئەو بەرهەمانەی لە لایەن لیژنەوە هەڵبژێردراون، دەناسێندرێن.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: یەکەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە نیوەی دووهەمی مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ بەڕێوە دەچێت.