بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کوردستان، نیشتمانێکی مێژوویبە کە خودا نیعمەت و بەرەکەتی زۆری پێ بەخشیوە. سروشتی بێ وێنە و تژی لە هەموو جۆرە ئاژەڵ و ڕوەکێکی تێدایە.
هەورامان ئاخێزگەی کەسانێکی ڕەسەن و پێبەند بە نەریت و یاساکانە. لە رۆژاواوە لە گەڵ عێراق، لە باکوورەوە لە گەڵ کوردستان و لە باشوورەوە لە گەڵ جوانڕۆ جیرانن.
هەورامان کە بە هەزار ماسوولەی رۆژاوای وڵات دەناسرێت، لە پەنای سروشتی جوان و دڵڕفێنیدا، ژیار و شارستانییەتی خەڵک دیمەنێکی جوانتری بە ناوچە داوە.
هەورامان بە واتای نیشتمانی ئەهوورامەزدایە. دەکرێ وەکوو جێگای خۆریش واتا بکرێتەوە. ماڵەکانی ئەم گوندە لە بەرد و خشت چێ کراون. خەڵکی ئەم ناوچە پێیان وایە هەورامان سەردەمانێک شارێکی گەورە و ناوەندی حکوومەت بووە.
جلی خەڵکی هەورامان کوردی و تێکەڵێک لە رەنگ و نەقشە. هەروەها خواردنی تایبەتی ئەم ناوچە و هونەرە جیاوازەکانی شکۆیەکی جیاوازی پێ بەخشیوە.
خەڵکی هەورامانی تەخت، پیرێکی ئوستوورەییان هەیە کە بە پیرشالیار دەیناسن و هەموو ساڵێل دوو جار ڕێوڕەسمی زەماوەندی پیرشالیار بڕێوە دەبەن.