لە رۆژانی نەورۆزدا بنکەی فەهەنگی هەورامان و بنکەی فەرهەنگی بێستوون بەشێوەی ئۆنلاین بە خەڵک دەناسرێن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕیارە لە رۆژانی نەورۆزدا بنکەی میراتی کەلتووری تەخت جەمشید، پاسارگاد، ئەسفەهان، باخی فینی کاشان، کۆشکی گوڵستان، گومەزی سوڵتانیە، بنکەی فەرهەنگی هەورامان و بێستوون بە شێوەی ئۆنلاین بە خەڵک بناسرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: بەرنامەیەک لە ژێر ناوی "نەورۆزگا لەگەڵ میراتی جیهانیی ئێران" لە یەکەم تاکوو ١١ی خاکەلێوە بۆ ناساندنی شوێنە گەشتیاری و مێژووییەکان بڵاو دەبێتەوە.