سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامی نەورۆزی خۆیدا داکۆکی کردە سەر پێویستیی پێک‌هێنانی دەوڵەتێکی نەتەوەیی کە بتوانێ بژیوی ژیان، ئاسایش و خزمەتگوزاری بۆ خەڵک دابین بکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامی نەورۆزی خۆیدا داکۆکی کردە سەر پێویستیی پێک‌هێنانی دەوڵەتێک کە بتوانێ بژیوی خەڵک، ئاسایش و خزمەتگوزاری بۆ خەڵک دابین بکات.

ئەو وتیشی هیوادارم عێراق و هەموو ناوچە ئاسایش و سەقامگرتوویی بەخۆیەوە ببینێت و ساڵی نوێ تێکەڵی ئاسایش و هێمنی و چارەسەر کردنی کێشەکان بێت.

بەرهەم ساڵح روونی کردەوە: نەورۆزی ئەمساڵ، وڵاتمان لە قۆناغێکی هەستیار دایە کە نابێ لە بەرانبەریدا کەمتەرخەمی بکەین.

ئەو داکۆکی کردە سەر پێک هێنانی دەوڵەتێکی نەتەوەیی کە بتوانێ کێشە و قەیرانەکان چارەسەر بکات و داخوازییەکانی خەڵک سەبارەت بە دۆخی ئاسایش و خزمەتگوزاری بگرێتە ئەستۆ و جێبەجێ بکات.