ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی: بەرپرسانی هەولایر ڕێگری دەکەن لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ڕاستەقینە و ڕوون لەسەر بوونی بنەکانی مووساد لە ئەو شارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، تورکی جەدعان ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لادانەکانی بەرپرسانی هەرێم لە ڕێگای ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەسەر بنکەکانی مووساد لە هەولێر، باسی کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی: دەزگای سیخوڕی ئیسرائیل خاوەن چەندین بنکەی نهێنی لە هەولێرە. ئێستاکەش لە نێوان هەولێر و تێلاڤیڤ هاوکاری هەیە و نەوتی عێراق لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە دەفرۆشرێتە ئیسرائیل.

ئەو کەسایەتیە عێراقییە زیادی کرد: هێرشێ مووشەکی بۆ سەر بنکەی مووساد بووە هۆی ئەوەی کە دۆسیەیەکی زۆر مەترسیدار بخرێتە بەر چاوەوە. بوونی ئەو بنکانە هەڕەشەیەک بۆ سەر عێراق دێتە ئەژمار.

ناوبراو وتیشی: ئێستاش بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵی خۆیانیان خستووەتە گەڕ تا لێکۆڵینەوەی شەفاف و ڕاستەقینە لەسەر بوونی بنکەی نهێنی مووساد لە هەولێر ئەنجام نەدرێت.