ئەندامێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان داکۆکی کرد: رێبەر ئەحمەد بەڵێنی داوە گەر ببێتە سەرۆک کۆماری عێراق، بە تەواوەتی فەرمانەکانی مەسعوود بارزانی جێبەجێ بکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە وەفا کەریم لەم بارەوە وتی: گەر رێبەر ئەحمەد ببێتە سەرۆک کۆماری عێراق و فەرمانەکانی سەرۆکی پارتی دیموکرات جێبەجێ نەکات، کەسێکی سەرکەش دێتە ئەژمار.

ئەو روونی کردەوە: بەدوای دەستپێکردنی شەڕ لە ئۆکراین، دۆخی دونیا گۆڕاوە و ئێمە پێویستە کەسانێکی خاوەن پێشینەی سەربازی وەکوو دەسەڵاتدار هەڵبژێرین بۆ ئەوەی لە کردەوە دژە ئاسایشییەکان رێگری بکەین.