قەیس خەزعەلی رێبەری عەسائیبی ئەهلی حەق بە بڵاوکردنەوەی تویتێک بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە, وتی: هیوادارم لە عێراق حاکمیەتی یاسامەند و بەدور لە شەڕی دیکتاتۆرەکان پێک بێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە, قەیس خەزعەلی لەم بارەوە وتی: بە حوزنەوە ڕێز لە ۳٤ەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە دەگرین کە بووە هۆی شەهید بوونی هەزاران کەس.
ئەم کردەوە پێشێل کردنی ئاشکرای بایەخە مرۆیی, نیشتمانی و ئایینیەکان دەزانین کە لە چوارچێوەی تاوانەکانی رژیمی سەدام دژی شارۆمەندانی عێراقییە.
قەیس خەزعەلی وێڕای سەرخۆشی لە بنەماڵەی بەجێماوانی ئەم رووداوە, بە هەمووانی وت ئەم رووداوە لەبیر مەکەن.