بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لە وەڵام بە هەواڵنێرەکان سەبارەت بە هەواڵی دانەوەی قەرزەکانی بریتانیا بە ئێران وتی: بریتانیا دوای 40 ساڵ قەرزەکانی خۆیی دایەوە بە ئێران. بەداخەوە لە ئەم ماوەیەدا بریتانیا دانەوەی قەرزەکانی پێوەند دەدایە پرسی سیاسییەوە. ئەو بڕە پارەشە کە نزیک بە 390 ملیۆن پۆندە، بریتییە لە خودی پارەکە و سوودی ئەم چەند ساڵ کە لە لای ئەوان بوو.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە درێژەدا سەبارەت بە ئازادیی زیندانیانی ئەمنیەتی، زیادی کرد: دەسەڵاتی داد بە پێی پرسی مرۆڤدۆستانە و لە سەروبەندی جێژن و سەری ساڵی نوێ دوو زیندانیی بە ناوەکانی نازەنین زاغەری و ئەنووشە ئاشوور کە نیوەی سزاکەیان تێپەڕاندبوو، ئازاد کرد و زیندانییەکی دیکەش بە ناوی موراد تاهباز ئازادی کاتیی پێبدرا.