بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج مەسجیدی لەم بارەوە وتی: سەربەرزی عێراق بۆ ئێمە گرینگ و جێگای ڕێزە، قبووڵ ناکەین هەرێمی کوردستان ببێتە بنکەیەک بۆ رژیمی زایۆنی دژی ئاسایشی ئێران و عێراق.
ئەو وتیشی: خەڵکی ئێران و عێراق سەرەڕای خواست و هەوڵی دوژمن لە پەنای یەکدا دەمێننەوە و ئێمە هەمیشە پێویستمان بە یەکتری هەیە.
ناوبراو داکۆکی کرد: ئۆپەراسیۆنەکەی هەولێر هیچ پێوەندییەکی بە ئەمریکاوە نەبووە، ئەم هێرشە نە دژی عێراق بووە و نە دژی ئەمریکا بەڵکوو تەنیا دژی بنکەی ڕژیمی زایۆنی بووە کە بۆتە ناوەندی پیلانگێڕی دژی ئێمە و دەبێ کۆ بکرێتەوە.
مەسجیدی روونی کردەوە: چەندین جار سەبارەت بەم بنکەیە هۆشدارمان دایە هەرێمی کوردستان بەڵام بەداخەوە هێشتا دژی ئێمە کەڵکی لێ وەردەگیرا و ئێمە ناچار بووین ئەم ئۆپەراسیۆنە بەڕێوە ببەین و ئەمەش پێوەندی بە خەڵکی عێراقەوە نەبووە.