وەزیری دەروەی ئێران لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فیدراسیۆنی ڕووسیا وتی: پێوەندی ئێران و ڕووسیا بە دوور لە گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان پەرە دەستێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئیران کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە چووە ڕووسیا لەگەڵ سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.

لاڤرۆف لە ئەو دیدارەدا ئاماژەی دایە سەر پتەو بوونی پێوەندی دوو وڵاتەکە و جەختی کرد: پێوەندییەکانی تاران و مسکۆ لە هەموو بوارەکان ڕوو لە گەشەیە و ئێستاش بەلگەی گشطی هاوکارییە درێژخایەنەکانی دوو وڵاتەکە خەریکە یەکلا دەبێتەوە.

وەزیری دەروەی ڕووسیا بە ئاماژە بە دانوستانە ڕێکوپێکەکان لە ئاستی باڵا لە نێوان دوو وڵاتەکە زیادی کرد: لە گفتوگۆکانی ئەمڕۆ سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەنا، گۆڕانکارییەکانی، پرسی سووریا و یەمەن بس و گفتوگۆ دەکەین.