فەرمانداری شاری بانە وتی تاوانباری بڕینەوە دار بەڕووەکانی سۆرینی بانە کە ماوەیەک لەمەوپێش ژمارەیەکی زۆری دار بەڕووی بانەی بڕیبووەوە، دەستگیر کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل ڕوستەم پوور ڕایگەیاند: بە هەوڵی پۆلیس تاوانباری بڕینەوەی دار بەڕووەکانی ناوچەی گەشتیاری سۆرینی بانە دوای یەک هەفتە دەستگیر کرا و ڕەوانە ناوەندە دادپەروەرییەکان کرا.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە یەکێک لە داخوازییەکانی خەڵکی بانە و لایەنگرانی ژینە بەرەوڕوو بوونەوەی توند لەگەڵ هۆکارەکانی بڕینەوەی دار بەڕووکانە، زیادی کرد: خەڵکی شار چاوەڕوانن کە ئەو دۆسیە بە شێوەی تایبەت شوێنگیری بکرێت.

ڕوستەم پوور وتی: ئەو تاوانبارە چەند ڕۆژ خۆیی لە شوێنێکی نادیار حەشار دابوو کە پۆلیس توانی شوێنەکەی بناسێتەوە و دەستگیری بکات.

شیاوی باسە ئەو کەسە 950 دار و هەزار و سێسەد نەمامی بەڕووی لە ناوچەی گەشتیاری سۆرینی بانە بڕیوەتەوە.