پارتی کۆمەڵی دادپەروەری کوردستان داوای شرۆڤەدانی بەرپرسانی هەرێم سەبارەت بە بوونی ناوەندی ئیسرائیل لە خاکی هەرێمیان کرد و جەختیان کرد ئەوە قبووڵ نەکراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد حەکیم وتەبێژی پارتی کۆمەڵەی دادپەروەری کوردستان لە کاردانەوە بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر هەولێر، ڕایگەیاند کە هێرشی مووشەکی لە هەموو وڵاتەکان هۆی نیگەرانی خەڵکە، بەڵام دۆخ و پێگەی سیاسی هەرێم و عێراق وەکوو وڵاتێک، لە ئاستێکدایە کە جگە لە دەربڕینی ناڕەزایەتی و ئیدانە کردن ناتوانێت هیچ هەوڵێکی دیکە لە دژی هێرشە مووشەکییەکان ئەنجام بدات و یان بەرانبەر هێرشە مووشەکی و بوردمانەکانی ئەمریکا، ئێران و تورکیا کاردانەوەیەک بنوێنێت.

ناوبراو ئاماژەی کرد کە بوونی ئاوەها ناوەندگەلێک هۆی نیگەرانییە و حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم ئەبێ بۆ نەهێشتنی بیانوو و نیگەرانی وەڵامێکی قایم لە بواری وەدرۆ خستنەوەی بوونی ناوەندی ئیسرائیلی لە هەرێم بدەنەوە یان ئەگەریش هەیە ئەبێ بە شێوەیەک لایانبەرن و کۆ بکرێنەوە.