بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێرس بۆ سەر ناوەندی مووساد کاردانەوە بە بوردمانی ناوەندە سەربازییەکانی ناوخۆی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە لە خاکی عێراق بوو.
کەتیبەکانی حزبوڵڵا ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی بوردمانی ناوەندە پێشکەوتووەکانی ئیسرائیل لە هەولێر لەلایەن هێزە ئێرانییەکانەوە کە تێێدا ژمارەیەک ئەفسەری مووساد کوژران و بریندار بوون، ڕەوتێکە کە قۆناغێک لە پێکدادان لە جۆرێکی جیاواز لە عێراق پێش بینی دەکات.
لە ئەو بەیاننامەدا جەخت کراوە: ئەو ئۆپراسیۆنە لە کاردانەوە بە بوردمانی ناوەندە سەربازییەکانی ناوخۆی ئێران لە هەفتەکانی ڕابردوو لەلایەن ئیسرائیلەوە لە خاکی عێراقەوە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام درا. بەم پێیە، ئێمە دیسانەوە لەسەر زەروورەتی دەرکردنی سەربازانی بیانی لە وڵاتەکەمان جەخت دەکەین، تا لە پێکدادانە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان کەم ببێتەوە.
هەروەها هاتووە: ئەوانەی کە ئێستا ئەم هێرشانە سەرکۆنە دەکەن، ئەی کاتێک کە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان هێز و هومارەکانی چەکی عێراقیان بوردمان دەکرد لە کوێ بوون کە ئیدانەی بکەن. ئایا لە عێراق دوو دەستە پێک هاتووە واتا لایەنێک کە لە ئیسلام و پیرۆزییەکانی بەرگری دەکات و لایەنێکیش کە لە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان و دەسەڵاتدارانی خوێنڕێژی کەنداوی فارس بەرگری دەکەن.