ڕێبەری مەزنی شۆڕش وێڕای ئاماژە بە گۆڕانە سیاسی و سەربازییەکانی ئەم دواییانە، داکۆکی کردە سەر پێویستیی ناسینی بەرەکان و هەڵبژاردنی هەڵوێستی باش و ئامادەیی بۆ ڕۆڵ گێڕان لە بەرەی حەق.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بۆ ٥٦ەمین کۆبوونەوەی یەکێتی ئەنجومەنی ئیسلامی خوێندکاران لە ئەورووپا، وێڕای ئاماژە بە گۆڕانە سیاسی و سەربازییەکانی ئەم دواییانە، داکۆکی کردە سەر پێویستیی ناسینی بەرەکان و هەڵبژاردنی هەڵوێستی باش و ئامادەیی بۆ ڕۆڵ گێڕان لە بەرەی حەق.

دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە:

بە ناوی خودای گەورە و دلۆڤان

خوێندکارانی هێژا

رووداوە سیاسی و سەربازییەکانی ئەم رۆژانە، پێک هێنەری بەشێک لە پێچی مێژوویی جیهانە کە پێش بینی کرابوو. هەڵکەوتووانی میلەتی ئێمە لەم قۆناغەدا بەرپرسیاریەتییان لە ئەستۆیە. ناسینی بەرەکان و هەڵبژاردنی هەڵویستی دروست، بەرپرسیاریەتی کورت خایەن و ئامادەیی بۆ ڕۆڵ گێڕان بۆ بەرژەوەندییەکانی بەرەی حەق، ئەرکی نێوان خایەنی ئەوانە.

ئێوە لاوانی هێژا دەتوانن لە هەردوو بەشدا بدرەوشێنەوە و ئۆمێد بەو ئەنجومەنانەی ناوی پیرۆزی ئیسلامیان لەسەرە، زیاتر بکەنەوە.

سەرکەوتنی زیاترتان بۆ ئاواتەخوازم.

سەید عەلی خامنەیی