سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی: ئەمریکا ئیردایەکی بۆ دەستخستنی ڕێککەوتنی بەهێز نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: شێوەی بەرەوڕوو بوونەوەی ئەمریکا لەگەڵ پێشنیارە بنەڕەتییەکانی ئیران، هێنانە ئارای پێشنیاری قبووڵ نەکراوە و داکۆکی لەسەر ڕێککەوتنی خێرا و بیانووی بێ بنەما، نیشانی دەدات کە ئەمریکا ئیرادەیەکی بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنی بەهێزی نییە. دانوستانەکانی ڤیەنا بە بێ بڕیاردانی سیاسی لەلایەن ئەمریکاوە کاتژمێر بە کاتژمێر پێچراوتر دەبێتەوە.