بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی عەونی ئەندامی رێبەرایەتی پارتی لەم بارەوە بە باس نیوزی وت: دانیشتوانی سلێمانی دەبێ بزانن ئەوەی لە پارێزگاکەیاندا روو ئەدات، دزییەکی روون لە داهات و پارەکانی ئەوانە، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە خەڵک ئیدی ئیزنی ئەو کارە نەدەن.
ئەو وتیشی: خەڵک سەبارەت بە گرانی نەوت و کێشە ئابوورییەکان پرسیارییان هەیە بەڵام وڵامی پرسیارەکانی ئەوان روونە و ئەوەیە کە سلێمانی داهاتەکانی خۆی ڕادەستی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان ناکات.
ناوبراو وتیشی: بەرهەم ساڵح سەرقاڵی کڕینی دەنگی نوێنەرانی پارلەمان بۆ خۆیە. ئەمە لە حاڵێک دایە هەولێر بە بەرپرس دەزانن.