بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان لەم بارەوە وتی: لە قۆناغی یەکەم و لە رەشەمەی ساڵی ١٣٩٧دا روونوێنی لە ٤ زانستنامە کرا و هاوکات دەبیرخانەی هەمیشەیی زانستنامە بە شێوەیەکی جیدی دەستی بە کار کرد.
ئەو وتیشی: گەرچی بە بۆنەی تەشەنەی کۆرۆناوە کاروباری ئەم دەبیرخانەیە وەدوا کەوت بەڵام لە ئەنجامدا ٤ زانستنامەی کوردستان و سینەما بەرهەمی جەلال نەسیری هانیس، کوردستان و عیرفان بەرهەم بێهرووز خەیرییە، کوردستان و مۆسیقا بەرهەمی محەمەد میرزایی و کوردستان و نژیاروانی بەرهەمی سەلاح وەیسی گەیشتە قۆناغی چاپ کردن و پاش روونوێنی، دەکەوێتە بەردەستی خوێنەران.